چاویارنیوز _ وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم رایگەیاند: وەزارەتى دارایی بەغدا داوایکردووە تا دووشەممەى داهاتوو، هەرێمی کوردستان دەبێت 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت.
راشیگەیاندووە، بەغدا دەیەوێت لەگەڵ هەناردەى نەوت رێکارەکانى ناردنى مووچە دەستپێبکات، ئەم هەفتەیەش وەفدێکى وەزارەتى دارایی دەچێتەوە بۆ بەغدا، ڕەنگە لەو سەردانەدا بە بەغدا بڵێن بۆ مانگى حەوت تواناى ناردنى 120 ملیار دینارمان نابێت.
وتیشی: بەغدا جگە لە رادەستکردنی نەوت، داوای 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستان دەکات، تاوەکو مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
هەربەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیا نەوتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردو وەفدە تەکنیکییەکەی هەرێم و بەغدا لەسەر ئاستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆدەبنەوە.
پێویستە تا دووشەممە هەرێم 120 ملیار بنێرێت بۆ بەغدا
سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەغدا جگە لە رادەستکردنی نەوت، داوای 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستان دەکات، هەرێمیش دەڵێت: تەنها ئەم مانگە توانای ڕادەستکردنی ئەو بڕە پارەیەمان هەیە.

No Comment! Be the first one.