چاویارنیوز _ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: سەرۆکایەتی حکوومەت و هەرێم و ئەنجوومەنی دادوەری و هەموو وەزارەتەکان لەهەولێرن، چارەسەریش هەر لەهەولێرە.
هەردی سەلاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی وتی: بۆیە چیتر پێویست ناکات لە سلێمانی نە ڕێگەبدرێ حزبی تر دروست بکرێ و دەنگی سلێمانی پێ لەت لەت و لاواز بکرێ، نە خۆپیشاندانی تربکرێ و ژیانی خەڵکی پێ تێک بدرێ و ئەنجامیشی نەبێت.
ڕایگەیاند: حزبیش و خۆپیشاندانیش زیاد لەپێویست لەسلێمانی ڕێگەی پێدراوە و ڕێزیان لێگیراوەو لە سەر ئاستی سەرۆکی یەکێتی و کاک قوباد سەردانیان کراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە چونکە بڕیارەکان لە هەولێرەوە دەدرێن .
جەختیکردەوە، بۆیە ئیتر دەبێ ئەوانەی حزب دروست دەکەن و خۆپیشاندان دەکەن لەهەولێرەوە دەست پێ بکەن
پێویستە لەهەولێر خۆپیشاندان بکرێت
ئیتر دەبێ ئەوانەی حزب دروست دەکەن و خۆپیشاندان دەکەن لەهەولێرەوە دەست پێ بکەن.

No Comment! Be the first one.