چاویارنیوز _ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان باس لەبوونێکی ئیختیاری بۆ کورد دەکات لە عێراقدا
د.یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان: بوونی کورد لە عێراقدا، پێکەوەبوونێکی ئیجباری بووە لەگەڵ عیراق، بەڵام دەتوانین ئەو بوونە ئیجبارییە بیگۆڕین بۆ پێکەوەبونێکی ئیختیاریی خۆبەخشانە.
وتیشی، بوونی کورد لە عێراقدا بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتیی و شتێکی شاراوە نییە، بەڵام زۆر گرنگە بە زمانی گفتوگۆ مامەڵە بکەن لەگەڵ پێشهاتەکانی عێراقدا.
وتیشی: مادام ئێمە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا ماوینەتەوە، بۆچی ئەم مانەوەیە نەکەینە خاڵی بەهێزی هەرێمی کوردستان.
د.یوسف محەمەد:
پێویستە مانەوەی کورد لە عێراق بکرێتە ئیختیاریی
د.یوسف محەمەد ڕایدەگەیەنێت، پێویستە مانەوەمان لە عێراقدا ببێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی هەرێم.

No Comment! Be the first one.