چاویارنیوز _ چالاکوانێک دەڵێت: پێویستە ئەو هێزەی گوڵەخانە چەک بکرێت.
پەیوەند عومەر چالاکوانی مەدەنی لە باشووری کوردستان وتی: پێویستە بە یاسا و حکومەت ئەو میلیشیا سەربازیەی گوڵەخانە چەک بکەن، چونکە لەماوە ڕابردوودا بینیمان ئەو هێزە چەندین سەرپێچی یاساییان ئەنجامدا وەکو: هەڵکوتانەسەر بارەگای تر و پەلاماردانی ئۆتۆمبێلی خەڵکی ئاسایی و پەلاماردانی ماڵی خەڵکی.
ڕاشیگەیاندووە: چوونکە هەرێمی باشوری کوردستان خاوەنی سوپای نیشتیمانی خۆی نییە، تائێستا ئەو هێزەش جگە لە پاراستنی حزبی خێزانی هیچ ئەرکێکی تریان پێناسپێردرێ.
چالاکوانێکی مەدەنی:
پێویستە هێزەکەی گوڵەخانە چەک بکرێن
چالاکوانی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی پێشتر پەلاماری چەند بارەگاو جێگەیەکیان داوە، چەک بکرێن.

No Comment! Be the first one.