چاویارنیوز _ فازڵ نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق مەترسییەک لەسەر مووچە ئاشکرادەکات و دەڵێت: ئەگەر شاندەکانی هەرێم زوو رێککەوتن نەکەن تائێستا دوو مووچە فەوتاوە و ئەگەری فەوتانی مووچەی دیکەش هەیە.
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە زۆر قوڵە و لە پرسی بودجەی عێراقدا، هەرێمی کوردستان وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
فازڵ نەبی وتیشی: حکومەتی عێراق داوای هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات کە زیاترە لە 200 ملیار دینار.
باس لەوەشدەکات، ڕێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم زۆر ئەستەمە، بۆ پرسی نەوتیش بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوت بە 16 دۆلارەکە رازی نین و عێراقیش ئامادەنییە لەگەڵ کۆمپانیانەوتییەکان رێکبکەوێت.
فازڵ نەبی:
پێویستە هەرێم و بەغدا زووتر ڕێکبکەون
فازڵ نەبی ڕایگەیاندووە، حکومەتی عێراق داوای هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات کە زیاترە لە 200 ملیار دینار.

No Comment! Be the first one.