چاویارنیوز _ ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت پێویست ناکات هەرێم کات بکوژێت و پێویستە داهات ڕادەستی بەغدا بکات.
ڕەعد ڕەفعە ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: عێراق لەرێگای لێژنە هاوبەشەکانی لەگەڵ هەرێم باش دەزانێ کە، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم گەیشتووەتە (120) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، تا چەند رۆژێکی تریش تێکڕای بەرهەمهێنان دەگاتە (٢٨٠) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، داهاتی ناوخۆییش بڕەکەی چەندە و چەندیشی پێویستە بدرێتە بەغدا.
وتیشی: بۆیە پێویست بەفرتوفێڵ وکاتکوشتن ناکات وتەسلیمبونەکەتان پیاوانە بێت بۆ ئەوەی هەرچی زووە مووچەی مانگی شەش دابەش بکرێت وئامادەکاریش بکرێ بۆ مووچەی مانگی تەمووز.
ڕەعد ڕەفعە ڕۆژنامەنووس:
پێویستە هەرێم کات نەکوژێت
عێراق لەرێگای لێژنە هاوبەشەکانی لەگەڵ هەرێم باش دەزانێ کە، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم گەیشتووەتە (120) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

No Comment! Be the first one.