چاویارنیوز _ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان باسی لەوەکرد: لەلای خۆیەوە پرۆزەی (ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان)ی ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کردووە بە ئامانجی رێککەوتن لەسەر ئەو پۆستانەی لەبەغدا دەدرێن بە کورد.
رایگەیاند: هەرچەندە لە ئێستادا نەوت رادەستکراوە و بەشێک لە داهاتی ناوخۆ و پابەندییە کارگێڕییەکان هەیە لەلایەن هەرێمەوە، بەڵام بەغدا گەمارۆی خستۆتەسەر هەرێم، تەنانەت رێگری دەکەن لە گواستنەوەی بەروبوومی جووتیارانی کورد بۆ شارەکانی عێراق.
محەمەد حاجی مەحمود پێیوایە، پێکنەهێنانی کابینەی وێی حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمییە بەرامبەر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و دەنگدەران.
محەمەد حاجی مەحمود:
پێکنەهێنانی حکومەت خەمساردیە بەرامبەر هاووڵاتیان
سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم، بە خەمساردیی بەرامبەر دەنگدەران و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و مووچەخۆران، ناودەبات.
No Comment! Be the first one.