چاویارنیوز _ وەفدێکی هەرێم بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا گەیستۆتە بەغدا، بەڵام پەرلەمانتارێكی كوردیش جەخت لەوەدەكاتەوە تا ئەوكاتەی نەوت هەناردەنەكرێت و 120 ملیارە نەنێردرێت كۆبوونەوەكان بێسوود دەبن.
دارا سێكانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، وا نزیك دەبینەوە لە تێپەڕبوونی هەفتەیەك بەسەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە تیایدا بڕیاردرا ئەگەر هەرێم 120 ملیارەكە بنێرێت و نەوت هەناردە بكاتەوە، ئەوا پارەی مووچەی مانگی شەش ڕەوانە دەكەن، بەڵام تا ئەمڕۆ یەك شەممە هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەنراوە.
ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەست بەكۆبوونەوەكانیان دەكەن، بەڵام كۆبوونەوەی ئەم لیژنانە هیچی لێ سەوز نابێت و تەنها كۆبوونەوەن لە پێناو كۆبوونەوە، چونكە هەتا نەوت ڕادەستنەكرێت و 120 ملیارەكە ڕەوانە نەكرێت ئەو كۆبوونەوانەش هیچ سودێكیان نابێت.
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق داوای ڕێککەوتنی هەمەلایەنە دەکات لەبارەی داهاتی نانەوتی و باج و رسومات و هەروەها هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.
پەرلەمانتارێکی عێراق: کۆبوونەوە بێسوودە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەست بەكۆبوونەوەكانیان دەكەن، بەڵام كۆبوونەوەی ئەم لیژنانە هیچی لێ سەوز نابێت.

No Comment! Be the first one.