چاویارنیوز _ شیرین یونس ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: برادەرانی پارتی ناوەکانیان عەکسی خۆیانە، زۆر سەیرە ناوی (ئومێد)ە کەچی تەنها خەیار لەهەگبەکەیدا هەیە ئەویش خەیاری عەزلی فڕێدراو لە علوەکان. ناوی (زانا)یە کەچی هێندە نەزان و گەمژەیە تەنها قەڵات و پاڵاوگەو زەویە زەوتکراوەکانی لای مەتاڕ بەهەولێر دەزانێ، ناوی (مەسرور)ە کەچی ئەندازیاری مووچە بڕین و پێک نەهاتنە لەگەڵ بەغدا. نامەوێ سەروتر بڕۆم و دەمەوێ فێری ئەدەب بن و سنووری خۆتان و ئاستی خۆتان بزانن و ئەوشەڕە بەوەکالەتە بەیەکێتی نەفرۆشن.
وتیشی: دەمەوێ دەرفەتێکتان پێ بدەم تا بەخۆتان دابچنەوە بەپێچەوانەوە هەڕەمی مووقەدەسەکانتان دەهێنمەخوارەوە ، دەمەوێ دڵنیاتان بکەمەوە کە پێتان خۆش بێت یان نا بەکوێرایی چاوتان (حەمموو میللەت چاوی لەوە) ئێستا سەرۆکی ئێمە جێی هیوای خەڵکە.
پەرلەمانتارێک وەڵامی ئەندامانی پارتی دەداتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هێرشی توند دەکاتەسەر ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەڵێت: ناوەکانیان عەکسی خۆیانن.
No Comment! Be the first one.