چاویارنیوز _ ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا، ڕێککەوتن نەکرێت هەموو موچەخۆر دەبێتە قوربانی.
عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە، تکایە ئەم هەلە مێژوییە لەدەست مەدەن، دوای نوسراوەکەی دوێنێی ڕەوتی هەڵوێست، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بەدواداچونمان کرد.
یەک: هەرێم لە ڕێگەی چاودێری داراییەوە نوسراوێکی کردووە، دەڵێ: خۆمان نەوت دەپاڵێوین، دوو گرێبەستمان هەیە(٤٠ هەزار بەرمیل بۆ لاناس) و (٢٥ هەزار بەرمیل بۆ کار)، بۆیە بەنزینی ٤٥٠ دیناری و بەرمیلی نەوتی ٣٠ هەزاریمان ناوێ. عێراق یش دەڵێ: باشە، بڕی ٤٩ هەزار بەرمیل ببەن بۆ ئەو دوو پاڵاوگە! واتە: سوتەمەنی سفر بۆ خەڵک.
دوو: بۆ مووچە، عێراق داوای نزیکەی ٢٣٥ هەزار بەرمیل دەکات و بۆ هەر بەرمیلێک دەڵێ: ١٦ دۆلار دەدەم بە کۆمپانیاکان، لە ماوەی دوو مانگیشدا کۆمپانیایەکی بیانی دێت تێچووی حەقیقی دابین دەکات، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم، دەڵێن: کۆمپانیاکان بەمە ڕازی نین! ، کەواتە: نەوتی کوردستان چی تر هی خەڵک نیە و هی ئەم کۆمپانیانەو هەموانی بۆ دەکرێتە قوربانی.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا، ڕێککەوتن نەکرێت و بەم پێداگیریە، بەبێ بەدیل هەموو موچەخۆر دەبێتە قوربانی.
No Comment! Be the first one.