چاویارنیوز _ هەڵمەت هۆشیار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان: زامی چەمچەماڵ بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و بەتانی چارەسەر ناکرێت، بەڵکو چەمچەماڵ پێویستی بەهەڵمەتێکی سەرتاسەرییە لەڕووی ژیان و ژیارییەوە، چونکە ڕادەی کارەساتەکە گەورەیەو برینێکی قوڵە.
وتیشی، پێویستە ئێمە لەگەڵ خەکەکەی خۆمان بین و لەناویاندابین و دەستباری خەمەکەیان بین.
باسی لەوەشکرد، گرنگ ئەوەیە ئەم ڕووداوە ببێتە پەند و سوود بۆ حکومەت و ئاوڕ لەم شارە بداتەوە.
چەمچەماڵ پێویستی بە هەڵمەتی ژیارییە
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە لەڕووی ژیارییەوە ئاوڕ لەچەمچەماڵ بدرێتەوەو ڕووداوەکە ببێتە پەند بۆ حکومەت.
No Comment! Be the first one.