چاویارنیوز _ ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستان ڕەخنە لەو سەرکردەو لێپرسراوانە دەگرێت کە مافی هاووڵاتیانەکانیان دەخۆن.
عەبدوللەتیف ئەحمەد ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەر لێپرسراو و بەرپرسێک مافی میللەتەکەی خۆی بخوات، بۆنی بەهەشت ناکات و ناچێتە بەهەشتەوە.
دەڵێت: پێویستە بەرپرسەکان لەخەمی هاووڵاتیانی خۆیاندابن.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا نزیکەی 80 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە کە مافێکی سەرەتایی خۆیانە.
ڕابەری سەلەفییەکان هێرشدەکاتەسەر بەرپرسەکان
بەرپرسەکان ئەگەر مافی میللەتەکانی خۆیان بخۆن، بۆنی بەهەشت ناکەن

No Comment! Be the first one.