چاویارنیوز _ ڕاوێژكارێكى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لهبارهى پرسی کوردو مافەکانی لەتورکیادا، پهیامێك بڵاودهكاتهوهو دەڵێت: هەوڵەکانی نکۆڵیکردن لە مافەکانی كورد بەیەکێک لەتاریکترین قۆناغەکانی مێژوی دیموکراسی تورکیا دادەنرێت.
محەمەد ئۆجوم ڕاوێژكاری ناسراوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانو جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسەتی یاسایی دەڵێت: هەوڵەکانی نکۆڵیکردنو پەراوێزخستنی کورد لەتورکیا، بەیەکێک لەتاریکترین قۆناغەکانی هەڵپەساردنی مێژووی دیموکراسی تورکیا دادەنرێت.
باسى لهوهشكردووە، لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا، سیاسەتی نکۆڵیکردنو ڕەتکردنەوە کۆتاییهاتووە، داننراوە بەناسنامەی کورددا، كۆتوبەندەكانی سەر زمانی دایک هەڵگیراوەو لەمافە ئەکادیمیو کەلتورییەکانیان بەهرەمەندبون، گەشەسەندنی ناوچەییو خۆشگوزەرانی ئابورییو دادپەروەریی کۆمەڵایەتیان بەدەستهێناوە، لەگەڵ نزیکبونەوەی کۆتایی “تیرۆر”ی ناوخۆش، ژینگەیەکی ئارام هاتوهتە ئاراوە.
ئۆجوم چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ ڕۆژنامەی (خەبەر تورك) ئەنجامداوە و وتویهتى، زۆر پرسیار دهكرێت سهبارهت بهوهى ئاخۆ ئامانجی هەمواركردنەوەی دەستوور، کۆتاییهێنانە بەم پرۆسەیە لەچوارچێوەی پرسی کورددا، لهڕاستیدا پێمخۆشه بزانن كه سێ پێشنیاز ههیه.
سهبارهت بهسێ پێشنیازهكهش ئۆجوم ئاماژهى بهوهداوه، یهكهمیان: دەتوانرێت بڕگەیەک دابنرێت کە دەڵێت، هەر کەسێک کە بەشێوەیەکی یاسایی پەیوەست بێت بەکۆماری تورکیاوە، بەبێگوێدانە ناسنامەی نەتەوەیی یان ئایینی، هاوڵاتی تورکیایە، دوهمیشیان: دەكرێت بڕگەیەكی دەستووری دابنرێت ڕێكارو پرهنیسیپەكانی پەیوەست بەزمانە ناتوركییەكان ڕێكبخات، بەگوێرەی یاسا، سێیهمیش: دەكرێت چاکسازیی لەئیدارە ناوخۆییەكاندا کە ئەنجومەنە ناوخۆییەکان بەهێزتر دەکات، لەبەرنامەی کاردابێت.
ڕاوێژكارێكى ئەردۆغان لهبارهى كوردهوه دەدوێت
ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان باس لهوهدەکات، لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغان دا، سیاسەتی نکۆڵیکردن و ڕەتکردنەوە کۆتایی هاتووە، داننراوە بەناسنامەی کورددا.

No Comment! Be the first one.