چاویارنیوز _ لە بەرامبەر قسەکانی هێمن هەورامی دا کە وتبووی “وەزارەتی ناوخۆ نادەین بە یەکێتی، یەکێتی بیانوو دەگرێت”، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: کەس نەک بڕوا بەقسەکانی هێمن هەورامیی ناکات، بەڵکو هاوشێوەی قسەکانی دیکەی تەنها وەکو نوکتەی سیاسی گوێی لێ دەگرن و پاشان بۆ ناو ئەرشیفی نوکتە سیاسییەکان هەڵدەگیرێت.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: بۆ ئێمەش دەرفەتێکە لە رێگەی ئەم نوکتە تازەکەیەوە، گوێبیستی نوکتەکەی پێشوی بین، کاتێک لەسەر شاشەی کەناڵێکی ئاسمانی دەستی بۆ وڵاتە ئیقلیمییەکان رادەکێشاو هەڕەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەگەر هێزەکانی وڵاتانی ئیقلیمی یەک بست، تەنها یەک بست بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە ئەوا دەمرین بەڵام تەسلیم نابین.
بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی باس لەوەشدەکات، خەڵکی کوردستان راهاتوون لەگەڵ هەڕەشە ناجددی و نوکتە سیاسییەکانی هێمن هەورامی لەبەر ئەوە پێویست ناکات وەڵامی ئەو جۆرە قسانە بدەینەوە، کەبەلای ئێمەوە هیچ حسابێکی لەسەر نییەو تەنها بۆ خۆشی گوێی لێ دەگرین.
ڕاگەیاندنی یەکێتی: بۆ خۆشی گوێ لە نوکتەکانی هێمن هەورامی دەگرین
لەڕاگەیەنراوێکدا مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی هێمن هەورامی دەداتەوەو بەنوکتەی سیاسی ناوی دەبات.

No Comment! Be the first one.