چاویارنیوز _ گۆران ئیبراهیم ڕۆژنامەنووس ڕایدەگەیەنێت: رۆژنامەنوسانی مووچەچەوری شاشەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەشە ناسراوەکەی، خەریکی چاکەت و بۆینباخ و بۆتۆکس و موجامەلەی بازرگان و بەرپرسی سیاسیی و خۆنمایشکردن و شوێنگۆڕین و گەڕانن بۆ تیکەی چەورتر و خۆیان وەکو ئیمپراتۆری قەومیی پیشاندەدەن.
دەڵێت: سەیر لەوەدایە ئەم میدیاکارانە کە بەهۆی سەرچاوەی موچەکەیانەوە، قەومچییەکی توندن و دژی هاوکاریکردنی غەزەزەن، کەچی لەسەرەتای دۆخی کۆبانێوە تا ئێستا، راپۆرتێکی سەنگینیان لەناو جەرگەی رووداوەکانی خۆرئاوای کوردستانەوە نییە کە حسابی لەسەر بکرێت. هەمیشە پەڕیان گرتووە و بە بۆینیاخەوە سەرقاڵی بەناو راپۆرتی بەپەلە و وشەی زل و قەبە و بێناوەڕۆک بوون.
ڕاشیگەیاندووە: تا ئێستا من نازانم سنوری سیمالکا چۆنە و چۆن کاردەکات و چۆن خەڵک دەپەڕێتەوە و رێوشوێن لەوێدا چۆنە؟ چ بگاتە دۆخەکانی تر. لەکاتێکدا ئەوەش جەزیرە و پەیامنێری خاوەن پەیام کە دوێنێ شەهید بوو.
گۆران ئیبراهیم؛
ڕۆژنامەنووسی خاوەن پەیام
گۆران ئیبراهیم ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژنامەنووسەکانی کورد کە هەمیشە سەرقاڵن بە دۆخی کۆبانییەوە، نەیانتوانیوە ڕاپۆرتێکی باش لەسەر ئەو شارە بکەن، وەک چۆن ڕۆژنامەنووسەکانی جەزیرە لەغەززە دەیکەن.

No Comment! Be the first one.