چاویارنیوز _ فەرمان ڕەشاد ڕۆژنامەنووس ڕایدەگەینێت: بەرامبەر ئەو گاڵتەجاڕییەی ئەمڕۆ لەدادگای هەولێر بینرا، هیچ شتێکم لەو ئایەتە پیرۆزە باشتر نەدۆزییەوە کە دەفەرموێت “كَلَّا إِنَّ الْإِنسَانَ لَيَطْغَىٰ,أَن رَّآهُ اسْتَغْنَىٰ”، توغیان دوا پلەی ملهوڕییە، کە ئینسان بەهۆی دەسەڵات و پارەوە توشی دەبێت.
وتیشی: سزادانی شێروان شێروانی لەسەر سیناریۆیەکی داتاشراو، جگە لە توغیانی کاستی حکومڕانی و بێ منەتیان لەهەموو شت، لە عەدالەت و یاسا و مافی مرۆڤ و سومعەی کوردستان، هیچ پێناسەیەکی دیکە هەڵناگرێت.
ڕاشیگەیاند: قورئان زۆر سەرزەنشتی ئەو جۆرە ملهوڕیە دەکات، سەرەنجیامیشان لە چیرۆکی فیرعەون و موسا زۆر جوان دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چیتر حەق نییە بڵێین ئازادی بۆ شێروان شێروانی، ئەوەی ئازادە شێروانە با لەزیندانیش بێت، ئەوانەشی زیندانی و ژێردەستەن ئێمەین با لەدەرەوەش بین، بە سەر کزی شایەتی ئەو هەموو زوڵمەین، بێ دەنگیمان هەڵبژاردووە.
No Comment! Be the first one.