چاویارنیوز _ دابان محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: وەک ئاشکرایە، هەڵبژاردنی 11ی مانگی 11 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، ژمارەی کورسییەکانی کورد دیاریکراوە لە بازنەکاندا، بۆیە ڕێژەی بەشداریی کەم و زۆری دەنگدەر، کاریگەری لەسەر ژمارەی کورسیەکان نابێت. وتیش: بەڵام بۆ ناوچە جێناکۆکەکان ئەمە جیاوازە.
ڕاشیگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدەر بووە بە توونی بابا، زۆر کەس ڕۆشتن و کەمیان گەڕانەوە ناو دەنگدەرەکانیان، خەڵکی هەرێم ڕۆڵیانی بینی لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، لە ٩٠ ـ ١٠٠ ڕۆژ بێ مووچەیی.
دابان محەمەد:
ڕێژەی بەشداریی دەنگدەر لەهەرێم کاریگەریی لەسەر ژمارەی کورسی نابێت
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری لەسەر ژمارەی کورسییەکانی هەرێم نابێت.

No Comment! Be the first one.