چاویارنیوز _ پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت ئەو هەنگاوەی هەرێم ناویەتی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، هەنگاوە دروستەکەیە.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕازیبوون بە ڕادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ، کەی دەیدەن؟، چەند دەدەن… ئەمە دیارنییە.
وتی: هەتا زووتر نەوتەکە ڕادەست بکرێت، زووتر مووچە دەدرێت. بەهیوای کۆتایی قەیران و چارەسەری موچە..
ڕاشیگەیاند: زۆر لەمێژە ئێمە داوای ئەمە دەکەین، بەداخەوە بە جاش تۆمەتباریان دەکردین! لە کۆتایی زانیان ڕێگای دروست ئێمەین.
عەلی حەمە ساڵح:
ڕێگا دروستەکە ئەمەیە
ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا گرتییەبەر، دەبوو زووتر بنرایە.

No Comment! Be the first one.