چاویارنیوز _ دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو رایکەگەیاند: لێبڕینی مووچە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، نووسەران و شارەزایان رەخنە لەو بڕیارە دەگرن.
حامد محەد عەلی نووسەر و رۆژنامەنووس رەخنە لە بڕیارەکەی وەزیری دارایی و حکومەتی هەرێم دەگرێت بە بڕینی ٣٪ ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ پڕکرنەوەی ١٠٪ ی خانەنشینی، ئەگەر لە ڕووی یاساییەوە ڕەوایەتی تێدابێت، ئەوە بۆ حکومەتی هەرێم لەڕووی کارگێڕی و مافەوە، ڕەوا نییە ئەو ڕێژەیە لەمووچەخۆران ببڕێ، لەکاتێکدا کە حکومەت دەیان مووچەی موچەخۆران قەرزارە .
وتیشی: بەکام یاسا و شەرع ئەو مووچانەی کە وەرنەگیراون و خوراون ،لێبڕینیان لێ بکرێت؟! ئەمە چ گاڵتەجاڕییەکە؟! دەی با حکومەت لەو داهاتە زۆرەی دەستی دەکەوێت، ئەو بڕە پارەیە خەرجکات و بیکاتە سندوقە بەتاڵەکەی خانەنشینییەوەو چیتر باری مووچەخۆران گران نەکات.
باس لەوەدەکات: حکومەت شەش مانگە دەیان هەزار مووچەخۆری خانەنشین کردووە، هێشتا ئامادە نییە شەش مووچەی بنەڕەتی مۆڵەتە کەڵەکە بووەکانیان بۆ خەرجکات.
حامد محەد عەلی نووسەر و رۆژنامەنووس:
ڕەوا نییە ئەو ڕێژەیە لە مووچەخۆران ببڕێ
لێبڕینی مووچە ئەگەر لە ڕووی یاساییەوە ڕەوایەتی تێدابێت، ئەوە بۆ حکومەتی هەرێم لەڕووی کارگێڕی و مافەوە ڕەوا نییە.

No Comment! Be the first one.