چاویارنیوز _ یوسرا ڕەجەب ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لە پاش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە ۱۱/۱۱ ئەنجامبدرێت، ئەو حکومەتەی پێکدەهێنرێت لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەبێت. سیاسەتی ئەو کابینەیە زۆر بە دڵی سەرکردایەتیی هەرێم دەبێت بەتایبەت لە ڕووی دارایی و بابەتی هەناردە کردنی نەوتەوە.
وتیشی: هیوادارم دوای ئەوە حکومەتی هەرێم هیچ بیانوویەک نەگرێ بۆ دابەشکردنی مووچە و مووچە بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و مانگی جارێ دابەش بکرێت.
باسی لەوەشکردووە، بەکورتییەکەی لە ئایندەدا عێراق هیچ بیانوویەک بۆ دڵگرانی کورد ناهێڵێت، ئەوەی ئەمێنێتەوە لەسەر سەرکردایەتیی حکومەتی هەرێم بە باشی خزمەتی گەلەکەمان بکات، دەکرێت بڵێم ڕەنگە ئەمە کۆتا دەرفەت و کۆتا تاقی کردنەوە بێت.
یوسرا ڕەجەب:
کابینەی نوێی عێراق بەدڵی کورد دەبێت
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: سیاسەتی کابینەی نوێی عێراق بەدڵی هەرێم دەبێت و هیوادارم حکومەتی هەرێم بیانووی پێنەگرێت.

No Comment! Be the first one.