چاویارنیوز _ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: بڕیاریانداوە بە زیادکردنی کرێی وانەبێژی مامۆستایان و بڕیارەکە هەموو ئەو مامۆستایانەی خاوەن میلاک و گرێبەستن دەگرێتەوە کە لە سەرووی ڕێژەی یاسایی خۆیانەوە، وانە دەڵێنەوە.
وتیشی: لە وەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی پێویست دەردەچێت و لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەم هەنگاوە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی مامۆستایانە و هاندانیانە بۆ زیاتر خزمەتکردن لە کەرتی پەروەردەدا.
کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایان زیادکرا
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایان زیاددەکات و ڕەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە، بەمەش کرێی هەر وانەیەک دەبێتە دوو هێندە.
No Comment! Be the first one.