کورت و کرمانجی لەسەر کۆبوونەوەکەی لایەنە سیاسیەکان لە پیرمام
چاویارنیوز – ئەو لایەنە سیاسیانەی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد،جگە لە یەکێتی و پارتی بە هەر هەمویان خاوەنی پێنج کورسی پەرلەمانی نین بۆیە خاوەنی هیچ کاریگەریەک نین لە ساحەی سیاسی.
ئەمڕۆ روونتردەرکەوت چوار لایەن هەیە لە هەرێمی
کوردستان
١: پارتی و یەکێتی کە لەبەرامبەر دوکانی سیاسی دانیشتبون ئەمڕۆ.
٢ : دوکانی سیاسی کە لەبەرامبەر یەکێتی و پارتی دانیشتبوون ئەمڕۆ.
٣: لایەنە ئۆپۆسیزیۆنەکان کە بەشدار نەبوون لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ ( کە بەداخەوە کە یەک دونیا تێبینیان لەسەرە).
٤: لایەنی ناڕازی کەکۆی ئەمانەی پێ رەفزە، زۆرینیەی کۆمەڵگان.
دەرکەوت پارتی و یەکێتی تەنیا لە کاتی کێشە گەورەکان، دوکانی سیاسی بەکار دەهێنن وەکو ماکیاژی سیاسی، ئەگینا لەکاتی عقود و نقود هەر حیسابیان بۆ ناکەن.
هیچ کە سێک وەکو نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بەشدار نەبووە لە کۆبوونەوەکەی پیرمام، ئەوەی هەیە بوونی وەکو ڕێکخراوێکی سیاسی ڕانەگێنراو بەشدار بووە.
No Comment! Be the first one.