چاویارنیوز _ لە بارەی دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە، زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو و کۆمپانیاکان سوورن لە سەر مەرج و داوا کاریەکانیان:
ڕێبوار محەمەد شارەزای بواری نەوت و غاز ڕایگەیاند: مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە “ئەپیکور”، رایگەیاندووە دۆسێی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەردەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دایە و چاوەڕوانى واژووى ئەو دەکەین.
وتیوویەتی”مەرج و داواکارییەکانمان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە و هەمان ئەوانەی پێشوون”.
پێشتر ئەپیکور رایگەیاند بوو، مەرجى سەرەکیى ئەوان ئەوەیە دڵنیایی بدرێت شایستەداراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێت.
دەڵێت: مەرجێکی دیکەیان ئەوەیە ئەو قەرزەیان پێبدرێتەوە کە بڕەکەی یەک ملیار دۆلارە و لەلای حکومەتى هەرێمى کوردستانە، پارەى تێچووى بەرهەم هێنانى نەوتە لە تشرینى یەکەمى ٢٠٢٢ تاوەکو ئازارى ٢٠٢٣.
کۆمپانیاکان داوای قەرزەکانیان لەهەرێم دەکەن
مەرج و داواکاریی کۆمپانیاکانی هەناردەی نەوتی هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە.

No Comment! Be the first one.