چاویارنیوز ـ پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەربەستێکی گەورەی بەردەم چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم کە بەهۆی ئەو کێشانەوە مووچەخۆرانی کورد بێ مووچە دەکرێن، کۆمپانیای (کار)ی پارتییە.
هەردی سەلاح وتی: کۆمپانیای (کار) کە پشتیوانی حزبێکی دیاریکراوی هەیە و ساڵانێکی زۆرە مەلەفێکی گەورەی بردنی داهاتی خەڵکی کوردستانی لەسەرە بەقۆرخکاری و گرێبەستی موبالیغ و هەدەردان و بوونی ملیاردێر بردنی پارەی نەووتی خەڵک.
ڕاشیگەیاند: ئەم کۆمپانیایە یەک لە کێشەکانە و دڵنیابن پەرلەمان دەست بەکارەکانی بکات ئەو مەلەفە گەورە ملیاران دۆلاریەی پارەی نەوتی خەڵک کە کۆمپانیای ( کار ) لەسەریەتی، لەبنج و بناوانیەوە هەڵدەدەینەوە و لەگەڵی دەڕۆین تا ئەنجام .
کۆمپانیای کار هۆکاری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە
کۆمپانیای کاری پارتی هۆکاری سەرەکی ڕێکنەکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە

No Comment! Be the first one.