چاویارنیوز _ هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ میدیای پارتی دەڵێت:بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 18ی ئەم مانگە، بەسەرپەرشتیی مەسعود بارزانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە پیرمام کۆببێتەوە و دۆخی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و پرسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ بکات و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە
میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، کۆتایی ئەم هەفتەیە بەسەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و دۆخی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.
No Comment! Be the first one.