چاویارنیوز – بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، ئەم دەسەڵاتە کۆمەڵێک کۆمپانیایان کرد بە خاوەنی 40% ی نەوتە کوردستان.
عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕاشیگەیاند: تەنها بۆئەوەی شەش ملیار دینار چووە بانکی کوردستانی ئەهلی و دابەشکرا، ئەمانە کۆمەڵێک کۆمپانیایان کردە خاوەنی 40% ی نەوتی کوردستان! ئێستا میللەتیان گیرۆدەکردووە.
باس لەوەش دەکات، هەر ئامانە بۆ (یەک ملیارو ٧٠٠ ملیۆن) دۆلار، ٦٠٪ بۆری نەوتیان فرۆشتە ڕوسنەفت و ئێستا دەبێت مانگی (٣٣ ملیۆن) دۆلاری بدرێتێ؛ نەوت بڕوات یان نا.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: 40% بۆری نەوتیان دابە کۆمپانیای کار، ئێستا دەبێت مانگی( ٢٣ ملیۆن) دۆلاری بدرێتێ؛ نەوت بڕوات یان نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٩ مانگی ڕابردوو،(٢٦٤ ملیۆن) بەرمیل نەوت فرۆشراوە داهات بۆ خەزێنەی گشتی سفرە، ئێستا کێ دوژمنی هەرێم و خەڵکەکەیەتی؟ ئەمانە دوو بەڵای گەورەبوون.
No Comment! Be the first one.