چاویارنیوز – بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تەنها لەسەر موچەی موچەخۆران نییە و لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە کێشەی دەستوریی قووڵەوە هەیە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق کردووە و بڵاویکردەوە، عێراق ساڵانە نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بۆ کەرتی کارەبا خەرج دەکات و کۆی گشتی خەرجکراوەکانی ئەم کەرتە لە ساڵی 2003ـوە گەیشتووەتە نزیکەی 200 ملیار دۆلار بەبێ ئەوەی هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە.
لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداوە ئاشکرای دەکات، کە ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر تەنیا لەسەر مەسەلەی گواستنەوەی پارە یان پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە کێشەیەکی دەستووریی قووڵەوە هەیە کە پەیوەندی بە سروشتی خودی سیستەمی فیدراڵییەوە هەیە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت:
“کێشەی دەستوریی قووڵ” هۆکاری ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر
ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر تەنیا لەسەر مەسەلەی گواستنەوەی پارە یان پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە.

No Comment! Be the first one.