چاویارنیوز _ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند: کێشەی کورد لەگەڵ بەغداد کێشەی عەقڵیەتە، ئەوان گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی ھەرێمی کوردستان بەرەوپێش رۆیشتووەو متمانەیان بە وڵاتێکی دیموکراسی و فیدراڵی نییە.
فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت: حکومەتی ھەرێم ھەوڵیداوە کێشەکانی ھەرێم نەگەنە بەغدا، بۆیە بۆ کشانەوەش پێویستە ھەموو فراکسیۆنەکان پێکەوە بکشێنەوە نەک یەک فراکسیۆن.
ڕاشیگەیاند: بەغدا وەکو ھاووڵاتی دەرەجە دوو تەماشای کورد دەکات و پێیوایە پێویستە ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە جێبەجێی بکەین.
باشی لەوەشکرد، بۆ پرسی نەوت، پێشتر رێککەوتن لەنێوان ھەرێم و بەغدا هەبووە بۆ ئەوەی رەشنووسێک ئامادەبکرێت و یاسای نەوت و غاز دەربچێت، عێراق لێی پەشیمان بووەوە.
وتیشی: لە مانگی شەش بڕیار درا ئەو نەوتەی بەردەستە لە سەرەتای مانگی حەوت رادەستی بەغداد بکرێت، ئێمەش بەغدامان ئاگادار کردەوە، بەڵام عێراق وەری نەگرت، گوایە کێشەی تەکنیکی ھەیە، بۆیە جێگەی داخە عێراق مامەڵەی جیا لەگەڵ ئێمە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەندێک لایەن لە عێراق نایانەوێت ھەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی بە درۆن ھێرش بکرێتە سەر کێڵگەکانی نەوتی ھەرێم، بۆ ئەوەی کێشەکان ھەر وا بەردەوام بن. ئەوانەی درۆنیان ئاڕاستەی ھەرێم کردووە دیارن، ئەوانەی درۆنمان ئاڕاستە دەکەن بەشەو و بەڕۆژ، سەرەخۆشیمان لێ دەکەن.
کێشەی کورد لەگەڵ بەغدا، کێشەی عەقڵییەتە
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت: بەغدا وەکو ھاووڵاتی دەرەجە دوو تەماشای کورد دەکات و پێیوایە پێویستە ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە جێبەجێی بکەین.

No Comment! Be the first one.