چاویارنیوز _ وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند: هیوادارین کە نەگاتە ئەوەی هێرشە درۆنییەکان بە لیژنە چارەسەرنەبن.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی هونەری بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان پێکدەهێندرێت بۆ ئەوەی بزانین لەکوێوە ئاراستەی هەرێم دەکرێن.
وتیشی، هیوادارین کە نەگاتە ئەوەی هێرشەکان بە لیژنە چارەسەر نەبن و هەتا سەر هەرێمی کوردستان لەو هێرشە درۆنییانە بێدەنگ نابێت.
کێ لە پشت هێرشە درۆنییەکانەوەیە
وەزیری ناوخۆ دەڵێت: تاڕادەیەک هەرێم ، دەسەڵاتی ناوەندیش دەزانن کێ لەپشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەوەیە.

No Comment! Be the first one.