چاویارنیوز _ شەوی ڕابردوو کەسایەتی دیاری گەرمیان و نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ناسراو بە ئەکبەری حاجی ڕۆستەم، لە ناو زەوییەکانی خۆیدا لە گوندی ئۆمەربل تیرۆر کرا، لە ئێستادا گەڕان بەدوای بکەرانی ڕووداوەکەدا دەستیپێکردووە.
لەبارەی تیرۆرکردنی باوکیانەوە، کوڕێکی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بە کەناڵەکانی ڕاگەیاند “داوامان لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە بکەرانی ڕووداوەکە بدۆزنەوە، چونکە لە کامێراکانی چاودێرییەوە بینراوە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بکەران سەیارەکەی باوکم دەبەن.”
کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و پارتی تیرۆرکرا
کەسایەتییەکی ناسراوی گەرمیان و کادری باڵای پارتی، شەوی ڕابردوو لە گوندی ئۆمەربل تیرۆرکراو تائێستا بکەرانی تاوانەکە دەستگیرنەکراون.

No Comment! Be the first one.