چاویارنیوز ـ_ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لەدوو رۆژی داهاتوودا، زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت .
راگەیەنراوە
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هاتووه، سبەى شەممە ئاسمان بە گشتی هەورى تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند: لە چەند سەعاتی داهاتوو، بارانبارین دەستپێدەکات.
No Comment! Be the first one.