چاویارنیوز _ سامان ڕەحیم بەڕێوەبەری ئاوی کەلار ئاماژە بەوەدەکات، بەو پێیەی کەلار هەمیشە لە فراوانبووندایە، لەسەر داواکاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر دروستکردنی سێیەمین پاڵاوگەی ئاو لە کەلار.
وتیشی: بە بودجەی 150 ملیار دینار پاڵاوگەکە دروستدەکرێت و لە یەک سەعاتدا پێنج هەزار مەتر ئاو دەپاڵێوێت، بە تەواوبوونیشی کەلار تا 50 ساڵی تر گرفتی ئاوی خواردنەوەی نابێت.
ڕاشیگەیاند: پاڵاوگەکە ئاو لە ڕووباری سیروان وەردەگرێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ئەنجومەنی وەزیران گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار دەکرێت.
کەلار تا 50 ساڵی تر گرفتی ئاوی نابێت
بەڕێوەبەری ئاوی کەلار دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر دروستکردنی سێیەمین پاڵاوگەی ئاو لە کەلار.
No Comment! Be the first one.