چاویارنیوز _ سه‌رۆكى رێكخراوى كه‌م ئه‌ندامانى كوردستان ده‌ڵێت: داوا له خێرخوازان ده‌كه‌م بێن به‌ده‌نگ كه‌مئه‌ندامانه‌وه و له دۆخێكى خراپدان.
سامان حسێن سه‌رۆكى رێكخراوى كه‌م ئه‌ندامانى كوردستان ڕایگەیاندووە، ئه‌وکاتەی خێرخوازێك هاوکاری بۆ 125 خێزان دابینکرد، ئەوە جەژنی ئێمەیە، چونکە ماوه‌ى 65 رۆژه كه‌م ئه‌ندامان برسین و پاره‌یان پێنه‌دراوه، ئه‌وه 65 رۆژه 80 هه‌زار كه‌م ئه‌ندام برسین.
ڕاشیگەیاند: داواكاریم له حكومه‌ت نییە، داوا له خێرخوازان ده‌كه‌م به‌هاناى كه‌م ئه‌ندامانه‌وه بێن و رۆژى مه‌ردایه‌تى و خوا له خۆرازى كردنه، هاوكارى كه‌م ئه‌ندامان بكه‌ن.
وتیشی، كه‌م ئه‌ندامان به‌ده‌ست نه‌بوونى و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن و ده‌ڵێن بارودۆخمان تا ئه‌وپه‌ڕى خراپه، زۆربه‌مان كرێچین و ناتوانین كرێى خانووه‌كه‌مان بده‌ین.
سامان حسێن:
کەمئەندامان لەدۆخێکی خراپ‌دا دەژین
سه‌رۆكى رێكخراوى كه‌م ئه‌ندامانى كوردستان ده‌ڵێت: داوا له خێرخوازان ده‌كه‌م بێن به‌ده‌نگ كه‌مئه‌ندامانه‌وه و له دۆخێكى خراپدان.

No Comment! Be the first one.