چاویارنیوز _ دوای زیاتر له 2 هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەر ئامێر‌و کەرەستە و کەلوپەلەکانی کەناڵی زووم دا، دواجار ڕادەستی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌نەوە و بەڵام چه‌ند مهرجێكیشیان بۆ داناون.
بەپێی بەدواداچوونەکان، کەرەستە و ئامێرەکانی کەناڵی زووم له‌دواى بردنى له به‌ره‌به‌یانى 22ـى ئابه‌وه، لە ژێرزەمینی بینایەکی بازرگانی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دانرابوون. بەشێک لەم کەرەستانە تووشی شکان و زیان بوون، کە ڕادەستی بەڕێوەبەری کەناڵەکە کرانەوە.
دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ڕایگەیاند: ئێمە پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەین کە بووە هۆی ڕادەستکردنەوەی کەرەستەکانی کەناڵی زووم، بڕیارە سبەینێ کەرەستەکان لەو ژێرزەمینەوە بۆ بینای کەناڵەکە بگوێزرێنەوە.”
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی بەو مەرجە ڕازی بووە کە کەناڵی زووم دەست بە پەخش بکاتەوە، کە هیچ هاوکارییەکی دارایی لە هیچ بەرپرسێکی ئەمنی وەرنەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێتی ڕەتیکردووەتەوە هیچ پاڵپشتییەکی دارایی بۆ کەناڵی زووم دابین بکات، کە ئەمەش قورساییەکی زۆری خستووەتە سەر داهاتووی کەناڵەکە.
سەرەڕای ڕادەستکردنەوەی کەرەستەکان، بڕیارە سبەینێ ئامێرەکان لە شوێنی ئێستایانەوە بگوێزرێنەوە بۆ بینای تایبەت بە کەناڵەکە.
كه‌ناڵی زووم، له ساڵی پاره‌وه ده‌ستبه‌كار بووه و به كه‌ناڵی لاهور شێخ جه‌نگى ناسراوه، ئه‌گه‌رچی له‌ڕوى فه‌رمییه‌وه كه‌ناڵه‌كه به‌ناوى کۆمپانیاى (المعادل الذهبي)وەیە.
No Comment! Be the first one.