چاویارنیوز _ بەشی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران هاووڵاتییانی هەرێم، ئەوانەی هەڵگریی پاسپۆرتی عێراقین ئاگاداردەکاتەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لەم دەروازەیەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن، بەمەبەستی دانانی رێکار، میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان، هەروەها جێبەجێکردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە رێکەوتی 1ی ئازاری 2026 بەدواوە، ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتبکەن بۆ وڵاتی ئێران.
بەپێی راگەیەنراوەکە ئەو هاووڵاتیانەی لەو دەروازەیەوە هاتوچۆدەکەن ئاگاداردەکرێنە کە ناتوانن ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکاربهێنن.
گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت سەفەری ئێران بکەن
بەپێی راگەیەنراوی دەروازەی حاجی ئۆمەران، چیتر هاووڵاتیانی هەرێم ناتوانن بە سەیارەی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
No Comment! Be the first one.