چاویارنیوز ـ ڕاوێژکاری فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، ڕایگەیاند: هاتووچۆی فەرمی زیارەتکاران لە ڕێگەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخی مەریوانەوە لە ڕۆژی ١٣ گەلاوێژ دەست پێدەکات.
داود حەسەن پوور، لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی جام کوردی، وتی: هاتۆچووی فەرمی زیارەتکارانی ئەربەعین لە ڕێگەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخی مەریوانەوە لە ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژ دەستپێدەکات و خزمەتکارانی حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵا حوسەین (ع.س) لە موکبی محمد رسول اللە (د.خ) لە سلێمانی پێشوازی لە زیارەتکاران دەکەن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بێبەرامبەر بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین، ڕایگەیاند؛ تێچووی گواستنەوەی زیارەتکاران لە مەرزی باشماخەوە بۆ سلێمانی بەخۆڕاییە، بەڵام لە سلێمانیەوە بۆ مەزارگە پیرۆزەکان(عەتەباتی عالیات) بەخۆڕایی نابێت.
ناوبراو لە درێژەدا زۆرتر وردەکارییەکانی ئەو بابەتەی خستە ڕوو و وتی: بەداخەوە بەڕێز “عەلی ئەکبەر وەرمەقانی” جێگری ئاسایشی سیاسی پاریزگاری کوردستان لە چاوپێکەوتنەکاندا بە شێوەیەکی ناڕوون باسی لەوە کرد کە کرێی زیارەتکارانی ئەربەعین بە خۆڕاییە و پێویستە ئەم لێدوانە ڕاست بکرێتەوە بەو مانایەی کە کرێی زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە بۆ موکبی محمد رسول اللە (د.خ) لە سلێمانی بە خوڕاییە و لەوێوە بۆ مەزارگە پیرۆزەکان(عەتەباتی عالیات) تێچووی کرێی ئۆتۆمبێلێک بۆ هەر کەسێک ٢٥ هەزار دینارە، واتە بۆ خێزانی ٤ کەسی دەبێت ١٠٠ هەزار دینار بدرێت و زۆر گرنگە کە زانیاری پێویست لەو بارەوە بخرێتە ڕوو.
No Comment! Be the first one.