چاویارنیوز _ ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی زۆری دیاردەی تەمومژەوە لە ئاسمانی هەولێر و ناوچەکە، بووەتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی شەش گەشتیی ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە بەشێکیان هی شەوی ڕابردبوون و بەشێکی دیکەیان هی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەن.
وتیشی: بەهۆی تەمومژەکەوە، ئێستا فڕۆکەخانەکە کار بە خشتە ناکات، بەڵام لەگەڵ نەمانی تەمومژەکەو گۆڕانی ڕەوشی ئاسمان، گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە، تائێستاش وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیار نییە.
لای خۆیەوە، لاوەند مەموندی بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل باس لەوەدەکات، دوو فڕۆکە کە لە ئەڵمانیاوە هاتبوون بەهۆی دروستبوونی تەمومژەوە نەیانتوانی لە هەولێر بنیشنەوە.
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگیرا
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی تەمومژەوە گەشتەکانیان وەستاوە، هەرکاتێک تەمومژ نەما، گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
No Comment! Be the first one.