چاویارنیوز _ دیلان غەفوور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: تاكە رێگە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەڕاندنەوەیە بۆ دادگای فیدراڵی.
وتیشی: حكومەتی هەرێم پابەندیی لەسەرە و لە بەرامبەردا بەغداد دەبێت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێرێت، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە هەردوولا پابەندی یاسای بودجە نەبوون.
راشیگەیاند: چاوەڕواندەكرێت دادگای فیدراڵیی عێراق فەرمانسالاری دەربكات و بڕیاربدات ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت بۆ ئەوەش دەبێت دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق دەستپێبكاتەوە.
دیلان غەفوور:
گەڕاندنەوە بۆ دادگای فیدراڵی تاكەرێگە بۆ چارەسەری كێشەی مووچە
چاوەڕواندەكرێت دادگای فیدراڵیی عێراق فەرمانسالاری دەربكات و بڕیاربدات ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت.

No Comment! Be the first one.