چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: یادی مەولود بە پارەی دزراوی میللەت ناکرێت، لە کاتێکدا (١٠) ساڵە مووچەی مانگانەی منداڵانی (بێ سەرپەرشت)ان بڕیوە و میللەتێکتان برسی کردووە!
ڕاشیگەیاندووە، ساڵی (٢٠١٦) بە بڕیاری ژمارە (١٥١٥) سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچەی چاودێری خێزانی ڕاگرت کە مووچەی منداڵانی بێ سەرپەرشت و بەساڵچوان و پەککەوتەو بێوەژن و هەژارەکان بوو، هەموو پاساوەکەش ئەوە بوو کە چاکسازی لە لیستەکانیان بکرێت!
باس لەوەشدەکات: خۆشەویستمان (درودی خوای لەسەربێت) دژی ستەم بوو، کەسێک بیەوێت بانگەشەی شوێنکەوتنی ئەو خۆشەویستە بکات پێویستە نە ستەمکار بێت نە پشتیوانی ستەمکار.
عومەر گوڵپی:
یادی مەولود بەپارەی دزراوی میللەت ناکرێت
عومەر گوڵپی ڕایگەیاندووە: ساڵی (٢٠١٦) بە بڕیاری ژمارە (١٥١٥) سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچەی چاودێری خێزانی ڕاگرت کە مووچەی منداڵانی بێ سەرپەرشت و بەساڵچوان و پەککەوتەو بێوەژن و هەژارەکان بوو

No Comment! Be the first one.