چاویارنیوز _ ماڵپەڕی “بەغداد ئەلیەوم” لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی یەک شەممەی داهاتوو، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی هەرێم بڕی (120) ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکانی رەوانەی بەغداد دەكات.
ئەو سەرچاوە عێراقییە ئاماژەی بەوەشكردووە: دوای رێککەوتنی تەواوەتی لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و واژۆکردنی رێککەوتنەکە، نەوتەكە بووەتە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن دەمێنێتەوە كە لە ئەستۆی بەغدادو ئاستی خێرایی گەیشتنێتی بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنی تورکی.
بەغداد ئەلیوم ئاماژە بەوەشدەکات: وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی (120)ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان دەگوازێتەوە بۆ بەغداد، دوای ئەوە ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەدا بڕیار دەدات راستەوخۆ موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران خەرج بکات.
یەکشەممەیەکی تر لەچاوەڕوانی مووچەدا
ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی یەک شەممەی داهاتوو، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران دەدات.

No Comment! Be the first one.