چاویارنیوز _ بەهۆی ئیشکردنی نابەرپرسیارانەی پارتی دژی سلێمانی و یەکێتی، یەکێتی بڕیاریداوە تەواوی کۆبوونەوەکانی بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو ڕابگرێت.
سەرچاوەیەکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەئێستادا لە پارتی نیگەرانە و پێیوایە پارتی دەستی هەبووە لەو ڕووداوانەی ئەم دواییە لە سلێمانی ڕوویانداوە کە دیارترینیان هەوڵدان بووە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی لەوە تووڕەن کە پلانداڕێژەری کارەکە ئەژی ئەمین سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاریی یەکێتییە کە ئێستا لە هەولێرە و پارتی داڵدەی داوە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی بە پارتی ڕاگەیاندووە، ئێوە بەتەواوی ڕێگەتان بە ئەژی ئەمین داوە دەست بۆ دۆسێی هەستیار ببات لە سلێمانی وەک هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی و ئەنجامدانی “کودەتا”.
یەکێتی دیداری پارتی ڕادەگرێت
سەرچاوەیەکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەئێستادا لە پارتی نیگەرانە و پێیوایە پارتی دەستی هەبووە لەو ڕووداوانەی ئەم دواییە لە سلێمانی ڕوویانداوە.

No Comment! Be the first one.