چاویارنیوز _ کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت: ئەو سەردانانەی لە ئێستا و ڕابردووشدا سەرۆکی یەکێتی بۆ کەرکوک ئەنجامیان دەدات، نیشانەی دڵسۆزی و پابەندبوونی ئەخلاقیی و مێژووییە بۆ شارەکە و درێژەپێدەری ڕێبازی سەرۆک مام جەلالە.
وتیشی: پەیامی یەکێتی و سەرۆکەکەی بۆ ئەو شارە “جەختکردنەوەی لەسەر دروشمی کەرکوک قودسی کوردستانە”، و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ماف و ناسنامەی کوردستانیی شارەکە نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوەکانی یەکێتی لەکەرکوک، پشتگیریی تەواو و ڕاستەوخۆن بۆ ئیدارەکەی ڕێبوار تەها، ئەوەش پشتبەستە بە دیپلۆماسییەتی ژیرانەی سەرۆک بافڵ و دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گێڕانەوەی پێگەی کورد.
یەکێتی دەستبەرداری کەرکوک نابێت
سەرۆکی حزبێکی کوردستانی ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی کەرکوک بە شاری خۆی دەزانێت و بەئاسانی دەستبەرداری ماف و ناسنامەی کوردستانییبوونی نابێت.
No Comment! Be the first one.