چاویارنیوز _ لەدوای دیدارەکانی مەلا بەختیار و فەرەیدون عەبدولقادر لە کەناڵەکانی پارتییەوە، چەند لێپرسراوێکی یەکێتی، پەیوەندییان بە مەلا بەختیار و فەرەیدون عەبدولقادرەوە کردووە و رەخنەیان لەو دوو کەسە گرتووە و پێیانوابووە ئەوان بەردەوام پشتیوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی مەسعود بارزانی دەکەن.
ئەو لێپرسراوانەی یەکێتی پێیانوایە، مەلا بەختیار و فەرەیدون عەبدولقادر بە ناوهێنانی مەسعود بارزانی وەک مەرجەعی کورد پرسیار دەخەنە سەر مێژووی سیاسی خۆیان و لەم رووەوە زێدەڕۆیی دەکەن.
یەکێتی لە مەلا بەختیار و فەرەیدوون عەبدولقادر نیگەرانە
بەپێی چەند بۆچوونێک لەناو یەکێتی، بەشێک لە لێپرسراوانی ئێستای یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان، نیگەرانن لە هەر یەک لە فەرەیدون عەبدولقادر و مەلابەختیار
No Comment! Be the first one.