چاویار نیوز – یەکێتى ناکۆکییەکان لەگەڵ پارتى لەسەر دابەشکردنى پۆستەکانى کابینەى نوێ ئاشکرادەکات، لەکاتێکدا دواى نزیکەى هەشت مانگ لە بەرێوەچوونى هەڵبژاردن هێشتا دانوستانەکانیان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: لەکاتی دابەشکردنی پۆستەکان، ئەو پۆستانەی کە پارتی دەیەوێت پۆستی شەراکەت نییە پۆستی حاکمیەتە، یەکێتیش حاکمیەتی موشتەرەکی قبووڵە بەڵام حاکمیەتی کەسی تری قبووڵ نییە و ئەمەش کێشەکەیە کە ئومێد دەکەین لە ماوەیەکی کورتدا بتوانین بگەینە ئەنجامێکی باشتر.
رۆژى 21 ى ئایار، دواى زیاتر لە 20 رۆژ لە وەستانى دانوستانەکانیان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت، هەردوو وەفدى دانوستانکارى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە. لەو کاتەوە دانوستانەکانى هەردوو حزب وەستاوە و دیار نییە کەى دەستپێدەکاتەوە.
یەکێتی و پارتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ناکۆکن
ئەو پۆستانەی کە پارتی دەیەوێت پۆستی شەراکەت نییە پۆستی حاکمیەتە، یەکێتیش حاکمیەتی موشتەرەکی قبووڵە بەڵام حاکمیەتی کەسی تری قبووڵ نییە.

No Comment! Be the first one.