چاویارنیوز _ وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتووین. خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزن.
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی ڕاگەیاند: لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتووین، هەروەها هەندێک بابەتی دیکە هەیە وەک دابەشکردنی پۆست و پەرلەمان و چەند شتێکی دیکە، کە گفتوگۆی زۆریان لەسەر کراوە و ڕەنگە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو کۆتایی پێ بێت.
وتیشی: شێوازی چۆنیەتی تێگەیشتنی هەرلایەک بۆ چۆنیەتی کاری حکومی کاتی ویستووە، خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە.
ڕاشیگەیاند، ئێمە دوو حزبی جیاوازین، ڕەنگە لەهەندێک بابەت تێگەیشتنمان وەک یەک نەبێت و جیاواز بێت، چونکە ڕەنگە بیرۆکەی جیاوازمان لە شێوازی حوکمڕانی هەبێت، هەروەها هیچ خاڵێکی ناکۆکی وەها نییە ببێتە هۆی پێکنەهێنانی حکومەت.
هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20ـی تشرینى یەکەمی 2024 کرا. پارتى 39 کورسی و یەکێتى 23 کورسی بەدەستهێنا.
مەحموود محەمەد:
یەکێتی و پارتی کابینەی نوێ پێکدەهێنن
وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند: شێوازی چۆنیەتی تێگەیشتنی هەرلایەک بۆ چۆنیەتی کاری حکومی کاتی ویستووە، خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە.

No Comment! Be the first one.