چاویارنیوز – گوڵاڵـە سدیق شارەزای بانک و ئابوری ڕایگەیاند: یەکێک لە داهێنانەکانی ئەم کابینەیە مووچەی وەرزی بوو!
وتیشی: لە ئێستادا یەک وەرزی تەواوە موچە نەدراوە، ئێستا لە کۆتایی مانگی ٧ ین، هەتا ئێستا موچەی مانگەکانی ٥ و ٦ و ٧ دابەشنەکراوە.
ڕاشیگەیاند: ساڵی ٢٠٢٣ هەمان شت بوو، موچەی مانگی ٧ و ٨ و ٩ نەدرا، لە مانگی ١٠ موچەی مانگی ٧ درا و موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ فەوتا.
عاماژەی بەوەش دا: لە ساڵی ٢٠٢٠ حەوت موچە بەسەریەکەوە نەدرا، ئەگەر بڵێن ٣ موچەی هی ٢٠١٩ بووە و تەدویری کردوە ئەوا هێشتا لەو ساڵەدا چوار موچە بەتەواوەتی دابەشنەکرا، جگە لەوەی هەر لەو ساڵەدا دوو موچەش بە لێبڕینی ٢١% دابەشکرا.
لە کۆتایی دا، وتی: حەوت ڕۆژی تر بەغدادی موفلس دەستدەکات بە دابەشکردنی موچەی مانگی ٨.
No Comment! Be the first one.