چاویارنیوز _ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی مانگی 10ی ساڵی 2024 بەڕێوەچوو، تائێستا یەک دانیشتنیان کردووە، بەڵام هەر پەرلەمانتارێکى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، تائێستا بڕى ٤٤ ملیۆن و ٥٣٨ هەزار دینارى وەرگرتووە.
خولى شەشەمى پەلەمانى کوردستان تەنیا یەک دانیشتنى یەک کاتژمێریى ئەنجامداوە و تێیدا ٩٧ کەس وەک پەرلەمانتار سوێندى یاساییان خوارد.
لەدواى ئەو سوێند خواردنەشەوە، هەموو ئیمتیاز و ئەرکێکى پەرلەمانیان بۆ هەژمار دەکرێت، بەڵام جگە لە وەرگرتنى مووچە هیچ ئەرکێکیان ئەنجام نەداوە.
یەک دانیشتن بەرامبەر 44 ملیۆن دینار
خولى شەشەمى پەلەمانى کوردستان تەنیا یەک دانیشتنى یەک کاتژمێریى ئەنجامداوە و تێیدا ٩٧ کەس وەک پەرلەمانتار سوێندى یاساییان خوارد، بەڵام تا ئێستا پەرلەمانتارەکان مووچەی تەواو وەردەگرن.

No Comment! Be the first one.