چاویارنیوز _ بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت “بەغدا بڕیاری داوە ناردن و نەناردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم، لەهەفتەی داهاتوو یەکلابکرێتەوە
عەلی حەمەساڵح زڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست وتی: بەهۆی دۆخی مووچەو ناردن و نەناردنی نەوتەوە، ئەم هەفتە بۆ هەرێم چارەنوسساز و یەكلاكەرەوە دەبێت، دەردەكەوێت كە کێ پابەندی ڕێككەوتن دەبێت یان نا.
ڕاشیگەیاند: دوا وادە بۆ حکومەتی هەرێم تا ڕۆژی یەك شەممە دەبێت، پێویستە 120 ملیار دینار بدات بە بەغدا، ئەو بڕە نەوتەی بەرهەم دەهێنێت لەدوای هێرشی درۆنەکانەوە و بڕەكەی نزیك بە 180 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە ڕادەستی سۆمۆی بكات.
دەڵێت: کەواتە دوا دەرفەت لەزەردەم حکومەتی هەرێمدا، تەنها ئەم یەك هەفتەیەیە.
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست:
یەک هەفتە لەبەردەم حکومەتدا ماوە
بەهۆی دۆخی مووچەو ناردن و نەناردنی نەوتەوە، ئەم هەفتە بۆ هەرێم چارەنوسساز و یەكلاكەرەوە دەبێت.

No Comment! Be the first one.