چاویارنیوز _ سەرچاوەیەک لە بانگی سلێمانی ڕایگەیاندووە، داهاتی سلێمانی بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی نۆ کە بڕەکەی 48 ملیار دینارە، ئامادەکراوە و چاوەڕوانن لەگەڵ داهاتی هەولێر بنێردرێت بۆ بەغدا، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە کە ئێستا تەواوی پارەی نانەوتی ئامادەیەو هەرکات حکومەتی عێراق داوای بکات، دەخرێتەسەر هەژماری بانکی بەغدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی 45 ڕۆژ لەبەردەم حکومەتی عێراقدا ماوە بۆ ناردنی چوارمووچەی ئەمساڵ، بەڵام لەئێستادا هەوڵ و فشاری سیاسی هەیە بۆئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی بکرێت، تا پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بڕیار لەسەر ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بدات.
120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتی بۆ مووچەی مانگى 9 ئامادەیە
لەئێستادا حکومەتی هەرێم بڕی پارەی پێویستی داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە کە 120 ملیار دینارە و چاوەڕوانی وەڵا بەغدایە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی نۆ بنێرێت.
No Comment! Be the first one.