چاویارنیوز _ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدواین ڕۆژی بانگەشەی حزبەکەیدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕایگەیاند: خیانەتی 31 ئاب هەرگیز لەبیر ناچێتەوە، برینێکە بەسەر دڵی هەموو کوردێکەوەیە.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕوونە لەکوردستان کێ خاکفرۆشە، ئێمە هەرگیز خاکی خۆمان بە تورکیا نەفرۆشتووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی:
31ئاب برینی سەر دڵمانە
لەدواین ڕۆژی کەمپەینی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، سەرۆکی یەکێتی هێرشی توندی کردەسەر پارتی و بەخاکفرۆش ناوی بردن.
No Comment! Be the first one.